بەهجەت یەحیا – دڵێکی سپی
دڵێکی سپی
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاواز و هۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
مۆزیك: رزگار حەمە ڕەئوف
ساڵ: ٢٠١٣
وتیان وا خەریکە تەمەن بەیانی پیری دەر ئەکا
وتم نەخێر، ئەو سپێتیە ڕەنگی دڵمە وا سەر ئەکا
توو خوا پێم مەڵێن بیگۆڕە و ئەو ڕەنگە سپیەت لێ نایە
هەر تاڵەی لاپەڕەیەکە، دنیایە چیرۆکی تیایە
ناخم وەك چلەی هاوینە، تەنها قژم وەك زستانە
ڕەنگی بەفر عەیبی چییە، خۆ من هێشتا دڵم جوانە
سەیرم لێ دێ گەرمیی سینەم ئەو بەفرە ناتوێنێتەوە
ڕەنگی بەناحەقبراوم لە زەمەن ناسێنێتەوە
کوا سپی مانای پیریە، کەس نەیکا بە دنگۆباسێ
ئەوەی ژیر بێ خۆی تێدەگا، کە ئەوین تەمەن ناناسێ
هەرچۆنێ بم، هەر خەمخۆر و هەر هاورێکەی هەمووتانم
تەنها وێنەکەم گۆڕاوە، هەر بەهجەتەکی جارام