سەمیرا کارزان – نەمدیووە
تاقە گووڵێکم پێیە دەیبەم بۆ یارێ
خۆم جوان کردووە وەکو گووڵی بەهارێ
دوعام بۆ بکەن بەفرو باران نەبارێ
با زوو پێی بگەم نیمە سەبرو قەرارێ
دڵم دەکا جۆلانێ هەرکاتێ لێم دەڕوانێ
بەقسەی دەکەم گەر بڵێ هەموو دونیا وەلانێ
دڵم دەکا جۆلانێ هەرکاتێ لێم دەڕوانێ
بەقسەی دەکەم گەر بڵێ دونیا وەلانی
نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە
بەژنو باڵای کوردانەت دڵی لە من دزیوە
نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە
دڵ باڵی دەرهێناوەو بۆ لای تۆ هەڵفڕیوە
وەرە لەبەر دەرکێمە دە وەرە چاوەڕیمە
هەر لە یەکەم دیدارت دڵم لای تۆ بەجێ ما
وەرە لەبەر دەرکێمە دە وەرە چاوەڕێمە
دەی وەرە لێم وەرگرە ئەو گووڵە سوورەی پێمە
نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە
بەژنو باڵای کوردانەت دڵی لە من دزیوە
نەمدیوە نەمدیوە جوانی وەک تۆم نەدیوە
دڵ باڵی دەرهێناوەو بۆ لای تۆ هەڵفڕیوە