حەسەن زیرەك – دوگمەت داخە
قوربانت بم، ئەی بای وادە
روبەند، لەسەر یارم لادە !
بە بینینی دڵم شادە !
دوگمەت داخە, دوگمەت داخە
دوگمەت داخە ،دوگمەکەت .
کەس نابینێ ، خاڵی نێوان مەمکەکەت !
یارەب، هەڵکەی بای شەماڵێ
خالق، هەڵکەی بای شەماڵێ
بیدەی لە دەسڕەو دەسماڵی
با دەرکەوێ وردە خاڵی
دوگمەت داخە, دوگمەت داخە
دوگمەت داخە ،دوگمەکەت .
کەس نابینێ ، خاڵی نێوان مەمکەکەت !