ڕێبوار بەنگینە – تۆو شار
ئاوازو وتنی :ڕێبوار بەنگینە
هۆنراوە: ئارام ئەحمەد
تۆو شار!
……….
وەرەو ئەمشەو
دڵم فەڕشی سەرە ڕێتە
میهرەبان یان بێڕحمانە،پێی لێ بنێ،
هەر ئەو جێگا….جێگا پێتە.
دڵم، ئێستایش وەکو جاران خۆشم ئەوێی،
سەربەردەبازی بەر پێتە،
لەبن چڵە ئەرخەوانێ،یان سێبەری سنەوبەرێ،
هەموو گیانم چاوەڕێتە.
هەڵوەداتم هەروەک جاران،
سەرم سەودا سەری جێتە،
ئەو شارەم بۆیە خۆش ئەوێ،
گشت شەقام و کۆڵانێکی جێگا پێتە.
وانەزانی خۆشەویستیت لەبیر ئەکرێ،
کاتێ تەمەن ئەچێ بۆ ژوور،
دڵ وەک پیرە دارێ وایە،تابمێنێ
باشتر گڕی ئەچێ بۆ دوور،