ناصری ڕەزازی – تاکەی تاکەی
هۆنراوەی: دیلان
لەسەر کێلم بە بۆیەی سوور
بنووسن خۆشەویستانم
لە ناو گۆڕا، لە ژێر خاکا
لە ڕیزی دەست لە دەستانم
بە پەیمانێ کە من دابووم
بە کورد و خاکی کوردستان
بە نەعرەی ڕاپەڕین شەرتە
کە بانگ کا من لە هەستانم
تا کەی تا کەی ئێمە وا کۆیلە بین
خاوەن خاک و سەربەخۆ بۆ نەبین
ئەوەی کە وا هەیبێ فەرهەنگ و زار
مافی هەیە و جل و بەرگ و وتار
تا کەی تا کەی ئێمە وا کۆیلە بین
خاوەن خاك و سەربەخۆ بۆ نەبین
تەنیا کوردە چەوساوە و ژێردەسە
بەجێماوین، نەنگە ئیتر بەسە
تا کەی تا کەی ئێمە وا کۆیلە بین
خاوەن خاك و سەربەخۆ بۆ نەبین
لەمێژەوە یەخسیر و بەش بەشین
ئازاین بەڵام نەزان و دڵڕەشین
تا کەی تا کەی ئێمە وا کۆیلە بین
خاوەن خاک و سەربەخۆ بۆ نەبین
لەمێژەوە یەخسیر و بەش بەشین
ئازاین بەڵام نەزان و دڵڕەشین
ڕەگەزێکین خاوەن خاک و مێژوو
هەستن هەموو یەک گرن زووبەزوو
تا کەی تا کەی ئێمە وا کۆیلە بین
خاوەن خاک و سەربەخۆ بۆ نەبین
نەسیحەت بێ بە یەکا هەڵنەچین
بە یەکیەتی لە دیلی دەرئەچین
تا کەی تا کەی ئێمە وا کۆیلە بین
خاوەن خاك و سەربەخۆ بۆ نەبین