دیاری قەرەداغی – بەشی من
تێکست: ئەفشین محەمەدی
میلۆدی: دیاری قەرەداغی
بەشی من تەنیایی، قاپێکی خاڵی و ماتەم
بەشی من ژورێکی بێدەنگ هاودەمی پەنجەرەوتەم
مەعبەدی من باوەشی تۆ حەسرەتی تۆ بوو بەشی من
شکانێك هاتە پیریم کۆشی من بوو بە بەشی من
کەس نەهات سەرم لەسەر شانی بنێم
کەس نەهات بۆ تاوێ ئاوێزانی بم
کەسێ نەبوو چیرۆکی خۆمی پێ بڵیم
کەس نەبوو، کەس نەهات، ئەستێرە بارانی بێکەم
کەسێ لە بێ کەسی گوڵدان نەگێشت
لە خەمی تینوی وشکە زەووی
قەت رووی تێنەکردم، ساتێك خەوم بێنێتە دی
لە منا دەنگی نەبونێك منی تا بێ بەشی برد
تا گەیشتم بە گەیشتن لە منا من بووم کە هاواری کرد
تۆ ووتت خۆشم ئەوێت، بڕوام کرد!
تۆ ووتت خۆشم ئەوێت، نەمدەزانی کەسارە بەو لە خەتا