نەجمەدین غوڵامی – سروودی سەرکەوتن
شیعر : کامەران موکری
ئەی مەلی وردیلەی دەنگ خۆش
بۆم بڵێ ئاوازێك به جۆش
ئاوازێك بێ هی خوێن ڕشتن
نەغمەی ئازادی و سەرکەوتن
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
بەستەی گەرم وەکوو هەتاو
هی هەڵپەڕکێ کۆڕی خوێناو
بەستەی گیان و دڵ هی دەروون
شیعری ئەوانەی سەرکەوتوون
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
وەك چنگی گەل خوێناوی بێ
وەك قینی دڵ جۆشی تیابێ
باسی ڕۆژانی جاران بێ
هی تاریکایی زیندان بێ
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم
دایه گیان مەگری وەك جاران
ئیتر نامبەنەوە زیندان
دڵنـیا به دوژمنەکەم
من زنجیری له پێ ئەکەم
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نه وەکوو بۆ مردن بژیم