ئاواز: حەسەن یوسف زەمانی
ئەرێنج و ڕابەر: مستةفا کەسرەوی
ئۆرکسترای گەورەی تاران ١٩٧٠
هەورە هانام هێناوە دڵ بێقەرارە
یارە شیرینەکەی من تازە هەوارە
هەورە توخوا مەبارە
مەبارە یار نازدارە
ئازیزێم بارگەی لە ڕێیە
دڵەکەی مەجنوونی پێیە
بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە
چاوجوان ڕۆیی دڵم غەمبارە
هەورە توخوا مەبارە
مەبارە یار نازدارە
تاپۆی کۆچی ئازیزم لە دوور دیارە
هەورە دەخیل مەبارە دڵ بێقەرارە
ئازیزە لە ڕێی هەوارە
با تەڕ نەبێ نازدارە
هەورە توخوا مەگرمێنە
دڵی ناسکی مەلەرزێنە
بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە
چاو جوان ڕۆیی دڵم غەمبارە
هەورە توخودا مەگرمێنە
دڵی ناسکی مەلەرزێنە
بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە
چاوجوان ڕۆیی دڵم غەمبارە
هەورە توخوا مەبارە
مەبارە لەو نازدارە