Saeed Masyari – Xoshawest

Tipi Mosiqay Srood

خۆشەویست – سەعید ماسیەری

ئەو خۆشەویستەی کە دەیپەرەستی
پەیمانی گەرمی لەگەڵ دەبەستی
تا دوا هەناسەت لە ڕێی ئەوەستی

ئەوەت لە بیر بێ ڕۆژێ لە ڕۆژان
به جێت ئەهێڵێ و ئەتخاتە گریان

نەخڵەتابی کە بڕوات وابێ
یەکێ هەتا سەر بۆتۆ سووتابێ
بەڵێ ئەگونجێ ماوەیەك وابێ
له پڕ ئەتکوژێ لە بەر خەیاڵێ

ئەوەی وەك شەکر بۆت ئەتوێتەوە
بە سەرتا ئەگری ئەبوورێتەوە
بە دەرکردنیش لێت نابێتەوە
کە لای دا ، وا خۆی دوور ئەخاتەوە
بۆ مەیتەکەیشت لا ناکاتەوە

یەکێ لەوانەی کە خۆم تووشی بووم
بە خۆشەویستی لە خشتەی بردبووم
وەمزانی هەتا ناخی دڵی چووم

کەچی ڕۆی و ڕووی لێ وەرچەرخانم
هەر نەیهێشت کە هۆی دڵی بزانم

ئەوەی که هەرخۆی بۆ تۆ داناوە
حەز لە کەس ناکا هەتاکوو ماوە
هەموو شتێکی ناوەتە لاوە

گەر هاتوو لە تۆ باشتری دەسکەوت
بیانووی چارەنووس ئەکا به ڕێکەوت

ئەوەی وەك شەکر بۆت ئەتوێتەوە
بە سەرتا ئەگری ئەبوورێتەوە
بە دەرکردنیش لێت نابێتەوە
کە لای دا ، وا خۆی دوور ئەخاتەوە
بۆ مەیتەکەیشت لا ناکاتەوە

Print Friendly, PDF & Email