Zyad Barznji – wako Darya

Zyad Barznji

زیاد بەرزنجی – وەکو دەریا

وەکو دەریا ئەشك ئەڕێژم دڵم شێتانە بۆت ئەگری
ئەڤینی تۆم ئەسیری تۆم لە ئازارا تلاوتل خۆم
ئەمشەو پێکی بادەی عەشقم خوێناوە
ئەمشەو هەست و سۆز ئەوین تۆراوە
ئەمشەو زەمەن هاوار ئەکات………..
زامەکانم سارێژ ئەکات………………..

ئەمشەو هەوارگەی دڵی شێت وێرانە
ئەمشەو جێ ژوانی دڵی من بێ لانە
نەغمەکانم ئەتوێنەوە، وشەکانم ئەکولێنەوە
وەکو دەریا ئەشك ئەڕێژم دڵم شێتانە بۆت ئەگری
ئەڤینی تۆم ئەسیری تۆم لە ئازارا تلاوتل خۆم

ئەمشەو پێکی بادەی عەشقم خوێناوە
ئەمشەو هەست و زۆز و ئەوین تۆراوە
ئەمشەو زەمەن هاوار ئەکات، زامەکانم سارێژ ئەکات
وەکو دەریا ئەشك ئەڕێژم دڵم شێتانە بۆت ئەگری
ئەسیری تۆم ئەوینی تۆم لە ئازارا تلاوتل خۆم

 

Print Friendly, PDF & Email