ووتم بە دڵەی هەژار – سەرباز جەمال ( تیپی مۆسیقای بابان)
شیعر : کەمالی
وتم بە دڵەی هەژار
تۆبە تۆبە هەزار جار
لە عەشقی یاری نازدار
ڕووخۆشە لەگەڵ ئەغیار
لەگەڵ من بە قینەوقار
وا تۆبە ئەکەم ناچار
تۆبە تۆبە هەزار جار
لە عەشقی یاری غەددار
لەگەڵ من بە قینەوقار
وا تۆبە ئەکەم ناچار
یار بێ ڕەحمە و غەددارە
هەر مەیلی بە ئازارە
لەگەڵ من جەفاکارە
بەشم دەرد و جەخارە
تۆبە تۆبە هەزار جار
لە عەشقی یاری غەددار
لەگەڵ من بە قینەوقار
وا تۆبە ئەکەم ناچار
ئەی دڵ وەرە تۆش وەك پیاو
وەکوو پیاوێکی تەواو
بەسە با نەبێ بەد ناو
خۆت دەربهێنە لە داو
تۆش تۆبە کە هەزار جار
لە عەشقی یاری غەددار
لەگەڵ من بە قینەوقار
وا تۆبە ئەکەم ناچار