عەدنان کەریم – به غه‌مزه‌ى چاوى
شیعر : ناری
به غه‌مزه‌ى چاوى مه‌خمورى سیاهى مه‌ستى مه‌ى كردین
به‌ماچى لێوى موستهغنى له ئه‌نواعى مه‌زه‌ى كردین
ترازا به‌ندى سوخمه‌ى ئاڵى گوڵنارى به ئاهى من
كه‌چى ده‌ستى له‌سه‌ر دانا لهسهیرى باغى بهى كردین
له‌بۆ یه‌ك مهرحهبایێ چومه لاى یارم به‌سه‌رخۆشى
نیقابى خسته روخسار‌و به جارێ كه‌وته خامۆشى
كه‌وام دى رۆیى ئارامى دلأ و سه‌برو فه‌رامۆشى
بهههورى په‌رچه‌م و زوڵفى رق و ئه‌برۆى كه داپۆشى
لهشهوقى روئیهتى به‌درى هیلالى یه‌ك شه‌وه‌ى كردین
له‌بۆ خوێن‌ڕێژ و شاقان نیگارم گه‌رچى بێ باكه
وه‌لێ ئه‌ى دڵ له‌ڕووى ئومێده‌وه جارێ ته‌ماشاكه
مه‌ڵێ سافى زه‌مان ئاخر بوو كه‌س تیمارى كه‌س ناكا
ده‌واى ده‌ردى دڵى نارى له تاهیر به‌گ ته‌مه‌ننا كه
بڵێ ئه‌مڕۆ گوڵئه‌ندامێ به تیرێ جه‌رگى په‌ى كردین