Najmadin Xulami – Sobhdam

Najmadin Xulami

نەجمەدین غوڵامی – سوبحدەم

مەقام:
دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نەرگسی پڕ خەوتەوە
وەك خەمی زولفت عەزیزم چوو بە ڕوودا کەوتەوە
تفڵی دڵ چونکێ گڕووی قەندی لەبی تۆی گرتووە
دوێشەوێ تاکو بەیانی هەدادانی نەبوو، نەسرەوتەوە
دڵ لە وە کەوتووتە زیندانی خەمت قوربانتم
تایەکی زولفت بنێرە بەڵکوو بۆم دەربێتەوە

بەستە:
سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادە وەرگرتن لە یاری نازنین

چەندە خۆشە: عوشرەتی پەنهان، نیگارت ڕووبەڕوو
موتریب و ساقی لە لایێك، خونچەدەم یەك، مەهـ جەبین
سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادە وەرگرتن لە یاری نازنین

گەهـ سەماعی ئەرغەنوون و گا سوراحی لەعلی ناب
گا لە باخی تەلعەتی یارانی گوڵڕوو گوڵچنین

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادە وەرگرتن لە یاری نازنین

خۆزگه بە دوێنێ شەوێ کا؛ دوو بەدوو بوین ئەمن و یار
تا سەحەرمان عەیش و عوشرەت بوو، مەزاح و پێکەنین

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادە وەرگرتن لە یاری نازنین

دەم بەدەم، ساعد لە گەردن، لەب لە سەر لەب، ڕوو بەڕوو
دەست لەسەر سینە، خەریکی گوڵچنین و بەی گوشین

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادە وەرگرتن لە یاری نازنین

گەهـ لە باخی سینەدا، سەیری دوو نارنجم دەکرد
گا لە گوڵزاری جەمالیدا، تەماشای یاسەمین

سوبحدەم، هەنگامی گوڵ، سۆزەی نەسمی عەنبەرین
چەندە خۆشە، بادە وەرگرتن لە یاری نازنین

Print Friendly, PDF & Email