مەزهەری خالقی – ئامینێ نازەنینێ
هۆنراوەی: پیرەمێرد، فۆلکلۆر
میلۆدی: فۆلکلۆر
ئەرێنج: بابەك رادمەنش لەندەن ۱۹۸٥
ئەرێ سەوزە هەی چاو ڕەش، سەوزەڵەی چاوڕەش
بەخوا ڕۆژی ڕەش کردووم، وەی هەواز سەوزەڵەی چاوڕەش
کاتێ پرچت لوول ئەکەی، سەوزە گیان حاڵم پەشێوە
بڵێ کێ ناشێوێنێ سەوزەلە گیان ئەو تۆڕە و شێوە
ئامینێ نازەنینێ، قەد باریکەی لێو نەخشینێ
دوێنێ لە ڕێی کانی دیم بە قاقا و پێکەنینێ
ئاوڕێکی لێ دامەوە، وەخت بوو جەرگم دەربێنێ
وامەکە کەس با نەتبینێ، بەسیە لەنجە و پێکەنینێ
ئیشارەی چاوەکانت سەوزەلی بە من ئەنوێنێت
کە تۆ خەریکی سەوزەلێ ئەوەی گیانم بستێنیت
واگیانم دایتێ بەڵکوو هەر تۆ بمێنیت
بەو مەرجەی گوڵێکی سوور لەسەر گۆڕم بڕوێنیت
ئامینێ نازەنینێ، قەد باریکەی لێو نەخشینێ
دوێنێ هاتە سەر کانی دیم بە قاقا و پێکەنینێ
ئاوڕێکی لێ دامەوە، وەخت بوو جەرگم دەربێنێ
وامەکە کەس با نەتبینێ، بەسیە لەنجە و پێکەنینێ
گوڵ و گوڵاڵە گیانەکەم نێرگزی بەهار
گیانە شۆخی بەڕەزا ئەی هەوار و چنوور لە نزار
هەموو ئەمانە یەك یەك، ئامینێ بەتۆ دەبەخشم
توخوا لە نازداریەکەت سەوزەلێ گیان بمدەرێ بەشم
ئامینێ نازەنینێ، لێ جوانەکەی چاو نەخشینێ
ئامینێ نازەنینێ، قەد باریکەی لێو نەخشینێ
دوێنێ لە ڕێی کانی دیم بەقاقا و پێکەنینێ
دوێنێ لە ڕێی کانی دیم بەقاقا و پێکەنینێ
بەسیە لەنجە و پێکەنینێ، بەسیە با کەس با نەتبینێ