دیلان عەلی – خەم
خەم
تێکستی: ئەحمەد محەمەد
شەوانە دنیا تارە
حەسرەت و لێو بە بارە
لەژێر پۆلێ ئەستێرە
خەم میوان ئەبێ لێرە
ئاهو ئەشکی تەنیایی
لێو ڕێژە بۆ جودایی
خەرمانی هیوام تۆی
تازە لە پاش چی ئەڕۆی؟
تۆی کارێزی ئەوینم
سەفا و حەسرەتی ژینم
وەك شنەی با وەرەلام
ئەی خۆرەتاوی دنیام
کێ وەکو من لەبەر تۆ
تەمەن ئەدا بە فیڕۆ
ئەوەندە هاتم بۆ لات
بوم بە سێبەری باڵات
شەوانە دنیا تارە
حەسرەت و لێو بە بارە
لەژێر پۆلێ ئەستێرە
خەم میوان ئەبێ لێرە