تیپی مۆسیقای بابان – ئەوا ڕۆییم لە داخت
شیعر: کەمالی
وتنی: سەرباز جەمال
ئەوا ڕۆییم لە داخت شۆخی بێ بەروا خودا حافیز
بە جارێ تەرکی عەشقم کرد بتی کافر خودا حافیر
دڵم پۆڵا نییە خۆ پارچە گۆشتێکە بەسە تاکەی
بە ئەبرۆت ئەیدەیە بەر زەربەیی خەنجەر خودا حافیز
لە ئیمان خۆم تەوەللا کرد بە یادی بەژن و باڵای تۆ
ئەوەندەم سوجدە برد بۆ سەرو و بۆ عەڕعەڕ خودا حافیز
هەزار عیلم و دوعام کرد عاقیبەت ئەو چاوە سەححارە
بەتاڵی کردووە ئەی شۆخی ئەفسوونگەر خودا حافیز
ئەوا ڕۆییم لە داخت شۆخی بێ بەروا خودا حافیز
بە جارێ تەرکی عەشقم کرد بتی کافر خودا حافیر
دڵم پۆڵا نییە خۆ پارچە گۆشتێکە بەسە تاکەی
بە ئەبرۆت ئەیدەیە بەر زەربەیی خەنجەر خودا حافیز
تاکوو ئەو ڕۆژەی لە سەنگی سەختی ئەلحەد سەر ئەدەم
زەحمەتە داوێنی یاری مەهجەبین چۆن بەرئەدەم
https://youtu.be/22BbluPfNhA