Adnan Karim – Ba Zulfu Roxsar

adnan karim

عەدنان کەریم – بە زوڵف و ڕۆخسار

شیعر: وەفایی 

ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەك و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بەکەی جودا بم
وەرەوە، بەشەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەر بۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆسۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم

ڕۆحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بەکەی کوشتەی نازت بم
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بەکەرەم بمدوێنە من فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم

Print Friendly, PDF & Email