مەزهەر خالقی – لێتان نابینەوە
شیعر: شێرکۆ بێکەس
لە گەرووتانا ڕەشەبای سلەیمانین
لەسەر سنگتان تاشەبەردی ئاگری داغین
لە چاوتانا شاڵاوی بابەگوڕگ ڕین
لە دڵتانا سەهۆڵبەندانی سابڵاخین
لێتان لێتان نابینەوە
وەك چۆن هەڵۆ لە نێچیری نابێتەوە
وەك چۆن تۆڕ لە ماسی نابێتەوە
وەك چۆن ئاگر لە کاو و پووش نابێتەوە
کاوە لە چارەنووسی ئەژدەهاك
گۆڕ لە مردوو لافاو لە هێزی ڕاماڵین،
سەرکەوتنمان لە هەندرێن نابێتەوە
لێتان..
لێتان نابینەوە…
لێتان نابینەوە…!