Tepi moseqai Koya – Bu frebi Ashqan

Tepi bawaji koya

تیپی مۆسیقای باوەجی کۆیە – بۆ فریبی عاشقان

شیعر : شعری مستەفا بەگی کوڕی مەحموود بەگی ساحێبقران..ناسراو بە کوردی

بۆ فریبی عاشقان و، جەزبی دڵ، وا ماھیری
رەنگە شاگردیت بکەن، میھتەر (نەسیم) و (سامیری)

بەختی ئەو ئوستادە سووتێ، دەرسی سیحری پێ وتی
وا ، کەتۆی بەردایە (گژ) عالەم ، بەمەکر و ساحیری

گەر بەخەنجەر پارە پارەم کەن ،لەسەر رێ دام بنێن
دەست لەتۆ ھەڵناگرم ، ھەر تۆم لەخەڵکی چاتری

کافریش ، رەحمێ بە (یەخسیر) و زەلیلی خۆی دەکا
ساوەرە ،رەحمێ بەجەستەی من کە گەرچی کافری

چونکە هاو چەشنت لە ئیقلیمی مەلاحەتدا نیە
سا وەکو خەسرەو هەمیشە لێدە کووسی نادری

“کوردی” لێت بێ سەد ئەمانەت هەر کە ئەمشەو چومعەیە
تا سبەینێ قەت مەبە غافڵ لە زیکری قـــــادری

 

Print Friendly, PDF & Email