کەریم خەمزەیی – مەستم
ئەی ئەگەر بە بێ تۆ
گیانە شادیم لەدڵ بی
بەخوا شادیم لە دڵ بێ
ئەی شادی و ناشادی
شەرتە ئاوێزەی دڵ بێ
بمرم ئاوێزەی دڵ بێ
مەستم دەبڵی مەستم
شێتی بازنتی دەستم
ئاشقی دوو چاوی مەستم
خزمان لۆمەم مەکەن
نارنجی کەوت دەستم
نارنجی کەوت دەستم
ئەرێ ڕۆی بە خاڵەوە
گیانە دێ بە خاڵەوە
بمرم ڕۆی بە خاڵەوە
ئەی یار بە شل و مل
ئەی وەی دەچێتە ماڵەوە
گیانە دەچێتە ماڵەوە
مەستم دەبڵی مەستم
شێتی بازنتی دەستم
ئاشقی دوو چاوی مەستم
خزمان لۆمەم مەکەن
نارنجی کەوت دەستم
نارنجی کەوت دەستم
ئەری ئەگەر کچ حەزکات
گیانە کوڕ بلاوێنی
بەخوا کوڕ بلاوێنی
ئەرێ پەرداخ هەڵدەگرێ
لە کانێ خۆی ئاودێنی
ئاو بۆ ئەو کوڕەش دێنێ
مەستم دەبڵی مەستم
شێتی بازنتی دەستم
ئاشقی دوو چاوی مەستم
خزمان لۆمەم مەکەن
نارنجی کەوت دەستم
نارنجی کەوت دەستم
ئەرێ سەر ڕاژێ سەرکۆ
گیانە شوشەی پڕ گوڵاو
بەخوا شوشەی پڕ گوڵاو
ئەرێ بژاری پێ دەکەن
یارم سوتا لە هەتاو
عەشقم بە چاوی ئافتاو
مەستم دەبڵی مەستم
شێتی بازنتی دەستم
ئاشقی دوو چاوی مەستم
خزمان لۆمەم مەکەن
نارنجی کەوت دەستم
نارنجی کەوت دەستم
گوڵی باخی ژینم
بە ئاواتم بتبینم
ڕازیم مەرگت نەبینیم
ئاگری لە من بەردا
من شێتی کراس شینم
مەستم دەبڵی مەستم
شێتی بازنتی دەستم
ئاشقی دوو چاوی مەستم
خزمان لۆمەم مەکەن
نارنجی کەوت دەستم
نارنجی کەوت دەستم