عەدنان کەریم – بیرتان ئەکەم
شیعر: شوان کابان
هەموو شەوێ ڪۆتری دڵم
باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفڕێ
لەپێشاندا لەسەر لوتڪە لا ئەدات و
ڕوو لە ئێوە و ڕوو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر ڪۆلان
ناو ماڵەڪان لەنگەر ئەگرێ
ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفڕێ
بیرتان ئەڪەم لەم غوربەتە
سەختەمەوە بیرتان ئەڪەم
لەم ئازارە بێ ڪۆتایی
بێ بنەوە بیرتان ئەڪەم
ئارەزووی دیدارتان دەکەم
ئارەزووی دیدارتان دەکەم
بیرتان ئەڪەم، بیرتان ئەڪەم
هەموو شەوێ ڪۆتری دڵم
باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفڕێ
لەپێشاندا لەسەر ڵوتکە لا ئەدات و
ڕوو لە ئێوە و ڕوو لە شەوقی
سەر شەقام و سەر کۆڵان
ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ
ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفڕێ
هەموو شەوێ لە مرواری
فرمێسڪی ئەم غوربەتەوە
ملوانڪەیێک دەهۆنمەوە
بۆ مڵی جوانی شارەڪەم
هەموو شەوێ لە گوڵزاری
ئەم غوربەتە، ئەم غوربەتە
چەپڪێ گوڵی سور ئەچێنم
بۆ ناو گوڵدانی شارەڪەم
هەموو شەوێ دێم لە دەرگای
دڵتان ئەدەم هاوار ئەڪەم بیرتان ئەڪەم
هەموو شەوێ ڪۆتری دڵم هەلدەفڕێ و
لە لای ئێوە لەنگەر ئەگرێ
هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ
هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ
بیرتان ئەڪەم. …بیرتان ئەڪەم
بیرتان ئەڪەم. …بیرتان ئەڪەم