نەجمەدین غوڵامی – به‌هاری كوردهواری
به‌هار و كوردهواری خه‌م ره‌وێنه
كه‌ش و لاپاڵون واڵا ، دڵ رفێنه
به‌عیشوه گوڵ هه‌موو خه‌مڵیوه ئه‌مڕۆ
به‌هاری من ئه‌تۆی چاوان هه‌ڵێنه
به‌هاری ئێمه دێ و خونچه ده‌خه‌مڵێ
گه‌روون ده‌شت و چیا گشتی دهرهنگێ
له‌گه‌ڵ یاری به‌تاسه‌ی دووره زیده
ده‌چینه سه‌یر نواڵا و مێرگ و بژوێن
ئه‌وا نه‌ورۆزه خه‌مڵیوه كه‌ژ و كۆ
ئه‌تۆ پێت وایه من چۆنم به‌بێ تۆ
غه‌مینم لێو به‌بارم دڵ شكاوم
له‌ناخی جه‌رگ و دڵ هه‌ڵده‌ستێ بۆ سۆ
وه‌كو كوێستانی ته‌م گرتووی ووڵاتم
لهشهوگاری خه‌ما داما و ماتم
به‌ڵام نووری ئومێدم هه‌ر له‌دڵدا
هه‌تا هه‌م چاوه‌ڕوانی رۆژ هه‌ڵاتم