محەمەد عەباس بەهرام – هاوار بە ماڵم هاوار
هاوار بە ماڵی من هاوار جەرگ و دڵم ڕزاوە
یارم ڕۆیی بەیەك جاری تەنیا ماوم لەم ناوە
هاواڵی بەیبون و بولبول هاوار چەندە جوان بوو
برینی کۆنی زامی دڵم بەجارێك لەت لەت بوو
بگریم بناڵێنم دایم هەر من ماڵ وێرانم
جەرگ و دڵم پڕە لەگڵ هەر من ماڵ وێرانم
یاری ناسك و خنجیلەو جوان هاوار لە دەستم چوو
وێران بێ ماڵی بەد کاران هاوار لە دەستم چوو
ژینم ناوێ بێ تۆ گیانە، هەرمن ڕەنج خەسارم
خۆشیم نەدی لە چاوانتا هەرمن ڕەنج خەسارم
بگریم بناڵێنم دایم هەر من ماڵ وێرانم
جەرگ و دڵم پڕە لەگڵ هەر من ماڵ وێرانم
چیبکەم یارم بێ وەفا بوو، ئاوا لە دەستم چوو
بێ وافایی منیش دەرکەوت، جەرگ و دڵم لەت لەت بوو
کۆڕی عاشقان بێن بنواڕن، هەرمن ماڵ وێرانم
تاوان بار نیە تاوان بارم، هەر من ماڵ ڕەنج خەسارم
هەر من ماڵ وێرانم