عەزیز شارۆخی – هەی نایە نایە
هۆنراوە: فۆلکلۆر
بریندارم دەناڵم پڕ بە دیدەی خەیاڵم
بۆچی ناپرسی حاڵم، پەرێشان و عەوداڵم
هەی نایە نایە نایە
چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە
بەهارە غەم ڕەوێنە دنیای شیرین شیرینە
کەژ و کێوە ببینە، بڕوانە چەن ڕەنگینە
هەی نایە نایە نایە
چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە
دەردی من چەن گرانە دەردێکی بێ دەرمانە
دەروونم پڕ لە ژانە، دڵم مەکۆی غەمانە
هەی نایە نایە نایە
چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە
بڕۆ ببینە یارێ ئەو یاری گوڵعوزارێ
خوێن لە چاوم دەبارێ، لە دووری دیدەی یارێ
هەی نایە نایە نایە
چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە
شەوانە ئەو دەمانە لەکاتی بەر بەیانە
وەکوو پیری مەیخانە، دەست بە پیاڵە و پەیمانە
هەی نایە نایە نایە
چارەی من و تۆ نایە
ئەرێ بۆ نایە