Ahmed Faraj – Maqam

ahmed faraj dozey

ئەحمەد فەرەج – مەقام

ئەرێ گیانە لەم خوڕەی جا باران باری
ئەوشەو نەخەفتم شەو تا بەیانی
کەوەختێ هەڵسیام دنیا سپییە
لەی قودرەتی خوابەفر باریە.
دیدەم عەمرم ئای بۆ خۆم ئای…..

ئەرێ گیانە ڕستم کرد ڕاو ڕستم کرد تانجی ،
وەی بێ نان و ئاو وەڕێ یا ڕامکرد تاگرد چاڵاو،
لەوێ نەوەستام تامەیلەتاو لەپشت دووگردان ئاوڕم داوە ،
دیدەم عەمرم ئای بۆ خۆم ئای …

ئای گیانە دەرم کرد کیسە بخۆم جخارە،
وەی قاو چەخماخ، وەی ڕیش سپی، وەی ڕەنگ ئیختیارە،
لەیپڕ هات تانجی دەستمی داتەکان کەڵێ ڕاستەوبو بەرەو دوگردان،
،
ئەرێ گیان هاوارێکم کرد بەدڵێتەوە ڕووڕەشم نەکەی خالق تۆ لەڕاو،
دەرم کرد چەقۆ ، چەقۆی ئەڵماسی ، سەرکەڵم بڕی وەدڵ کەساسی

 

Print Friendly, PDF & Email