Najmadin Xulami – Ae bahari warzi zhenm

Najmadin Xulami

نەجمەدین غوڵامی – ئەی بەهاری وەرزی ژینم

ئەی بەهاری وەرزی ژینم

کوا شنەی پەیوەستی گیانی

کوا شەپۆلی پڕ لە بەستەی

ناو گەرووی  ئاهەنگی جوانی

 

کوای وەرە تێشوی پەیامی

ڕەوتــــــــی پیــــــــــــرۆزی ژیانــــــــــــــــــم

کوای فریشتەی بەهەرە بەخشی

ناو بەهەشــتی شیعرەکانم

 

بۆچی ناییەی خۆری بەرزی

دڵ کەل و لوتکەی نەزارم

گوێ کەژو کێو پڕ لە دەنگ کەی

بێتە تێشوی شمشالی زارم

بۆچی نایەی وەك شەماڵ 

بڕژێتەی تۆی دەشتی دەروونم

تا بخەمڵێ لالەزاری کانی عەشقی پاك و نوەرم

 

دەی وەرە نەك زەبری دووریت وەرزی نازدارم بکێشێ

میهرەبانی سۆزو تاسەی تۆم بەجارێك تیا نەهێڵێ

چونکە باڵندەی تەریب و لانەوازی تۆ پەرەستێ

تا بمێنیت هۆگری تۆ شیعری جوانی هەڵئەبەستێ

 

 

Print Friendly, PDF & Email