Muhamad Raof Karkoke – Xaraman

muhamad raof karkoki

محەمەد رەئوف کەرکوکی – خەرامان خان

هۆنراوە: سابیر سدیق

بەد بەختییە خەرامان خان
پاش کۆچی تۆ من نەمردم

کۆچت بۆتە تەوقی مەرگ و
لە گەردنم نابێتەوە
تۆش دەتەوێ لە دەفتەری
عەشقی یەکا کاڵ بینەوە

دە من چی بکەم ست خەرامان
سەرم سەختە و بەرگە دەگرم
پاش کۆچی تۆ خەرامان خان
لەگەڵ کۆڵێ خەمان ئەمرم

ئەی فریشتەی عەزابی من
ست خەرامان.. خەرامانم
دوور لە باڵا شەنگەکەی تۆ
بێ خەم نابن.. خەونەکانم

چەن دوور بڕۆی.. بەبی هەستی
چەن چەم و شاخ جێ بهێڵی
چەن وشکە هەرد.. بێ دەربەستی
بە گـــاســـنی کـــۆچ بکــێڵی

بە مناڵی لە کوێستانی
سینگی خۆما گەورەم کردی
بێ مروەت بووی.. لە بیرت چوو
گریانی من سەوزی کردی

دە من چی بکەم.. کە ئەستێرە
لە ئاسمانی خۆی بێزارە
دە من چی بکەم.. کەوا ئەم شەو
گوڵ نامۆیە بەم هەوارە

دە من چی بکەم.. بی ئومێدی
سەری ســـپی.. سثی کردم
بەد بەختییە خەرامان خان
پاش کۆچی تۆ من نەمردم

 

Print Friendly, PDF & Email