مصطفى رؤوف – خۆدایە بۆ کەس نیە
ئاوازو هۆنراوە: فۆلکلۆر
حەکیمێك بێنن هاوار دەست لەسەر دڵم دانێ
یان عیلاجی دەردم کا یان لە ژێر خاکم دانێ
خودایە بۆ کەس نیە، دەردم دەرمانی نیە
یارم ڕۆیی بێ خەبەر، ئاگای لە حاڵم نیە
سەرێکەو مەستی نازت دڵێکە بۆ نەماوە
چەن ساڵان خۆشم ویستی بۆچی نەتکرد ماڵە ئاوا
خودایە بۆ کەس نیە، دەردم دەرمانی نیە
یارم ڕۆیی بێ خەبەر، ئاگای لە حاڵم نیە
دایمە وەك تەعزێ باران چاو بە گریەو گرینم
کیژۆڵە ناسك و نازدار زۆر پەشێویت دەبینم
خودایە بۆ کەس نیە، دەردم دەرمانی نیە
یارم ڕۆیی بێ خەبەر، ئاگای لە حاڵم نیە
بەشەو بۆ تۆ بێزارم، بە ڕۆژ گریان و زاری
وەك بارانی بەهاران، خوێن لە چاوم دەباری
خودایە بۆ کەس نیە، دەردم دەرمانی نیە
یارم ڕۆیی بێ خەبەر، ئاگای لە حاڵم نیە