Adnan Karim – Law Rozhawa Ka Bazwiak

adnan karim

عەدنان کەریم – لەو ڕۆژەوە کە بازویەك

هۆنراوەی: حەسیب قەرەداغی
ئاواز و مۆسیقای: صلاح رؤوف

لەو ڕۆژەوە کە بازویەك
لە بازویەك بەهێزتر بوو
لەو ڕۆژەوە کەسێکی وا
سەری هەڵدا زۆرزان تر بوو

ئەری ئەی کەسم
ئەی فەڵەك ئەی
کێشەی ژیان هاتە گۆڕێ
وتیان گرێی ئەم کێشانە
هەر ئەمێنێ و قەت ناگۆڕێ

تای ئەم کێشە یە بەلای
ڕاستا لارە سەنگ بوو
لە نێوانی دوو دژوارا
هەق و ناهەق
هەتا ئەم ڕۆ کێشمە
کێشمەو بەرەو جەنگ بوو

ئە ڵێن هەق وا بەسەر
نووکی شمشێرەوە
ئەلێن ئەگەر شمسێر نەبێت
ئەوا هەق وا لەژێرەوە
ئەڵێن نەخێر هەق هەر هەقە
شمشێر هەبێت یاخود نەبێت

کەسێ لاری لەم یاسایە نییە
مەگەر  زۆر گەمژە بێت

ئەم جیهانە هەردومەکرە
شەو ڕۆژ مەرگەو ژیان
یەك و یەك ئەکاتە دوو
قەد ناگۆڕێ و ناکاتە سێ

Print Friendly, PDF & Email