مەنسوور کەیوان – شیرین ئەی یاری منی
تێکستی: سمکۆ فەیزی
میلۆدی: مەلینا
شیرین ئەی یاری منی
شیرین دڵداری منی
شیرینم چاو جوانە
بە لەنجەی دەمکوژێ
بە لەنجەی دەمکوژێ
کیژی کوردستــــانە
ساتێك وەرە بتبینم
ئاوا نابێت شیرینم
بە تۆوە ژینم شادە
تۆ نەبیت تالە ژینم
بۆ تۆیە شیعرەکانم
وەرە ئارامی گیانم
هەموو دونیا دەزانێ
شێتی تۆم شیرین خانم
شیرین ئەی یاری منی
شیرین دڵداری منی
شیرینم چاو جوانە
بە لەنجەی دەمکوژێ
بە لەنجەی دەمکوژێ
کیژی کوردستــــانە
ئەمن ئەسیری چاوت
شێتی زولفی شێواوت
ببینە شیرین خانم
ئاوا کەوتوومە داوت
ژینم لە ڕێی تۆ دانا
گیان لە ڕێی تۆ هەرزانە
ئەگەر بگات بە چاوت
فیدات ئەکەم ئەو گیانە
شیرین ئەی یاری منی
شیرین دڵداری منی
شیرینم چاو جوانە
بە لەنجەی دەمکوژێ
بە لەنجەی دەمکوژێ
کیژی کوردستــــانە