Hamai Mamle – Mn Dalem Shari Dlm

hamai mamle

حەمەی ماملێ – من ده‌ڵێم شاری دڵم

هۆنراوەی: سەید کامیلی ئیمامی 

ساڵ: ١٩٦٧

من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه‌ ده‌چم

عه‌قڵ ئه‌ڵێ‌: نا قه‌سه‌به‌ی شۆڕشی مه‌ستانه‌ نه‌چی

**************************
من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌وزه‌یی ئیمانه‌، ده‌چم
………………………………………
من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ره‌وزه‌یی ئیمانه‌، ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ‌ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه‌، وێرانه‌، نه‌چی
ئه‌و ده‌ڵێ‌ سه‌ربه‌سه‌ری تێكچووه‌، وێرانه‌، نه‌چی
**************************
من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه‌، ده‌چم

من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنونانه‌، ده‌چم

ئه‌و ده‌ڵێ‌ نازه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه‌ نه‌چی
ئه‌و ده‌ڵێ‌ نازه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه‌ نه‌چی
**************************
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه‌ ده‌چم
…………………………………….
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه‌ ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ‌ جێ‌ ته‌ماعی چاوی حه‌سودانه‌ نه‌چی
ئه‌و ده‌ڵێ‌ جێ‌ ته‌ماعی چاوی حه‌سودانه‌ نه‌چی
**************************
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه‌ ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ‌ كون كونه‌ جێگه‌ی سه‌ری په‌یكانه‌ نه‌چی
ئه‌و ده‌ڵێ‌ كون كونه‌ جێگه‌ی سه‌ری په‌یكانه‌ نه‌چی
**************************
له‌م هه‌موو چوون و نه‌چوونه‌ سه‌ری سوڕما كامیل
من ده‌ڵێم جوانه‌ بچم ئه‌و ده‌ڵێ‌ وا جوانه‌ نه‌چی

Print Friendly, PDF & Email