Nariman Baban / Tipi Mosiqay Baban – Ruxan

تیپی مۆسیقای بابان

نەریمان / تیپی مۆسیقای بابان – ڕوخان

هۆنراوەی: شاد لەتیف 

ئەی ئەو کەسەی خۆشم ویستی منت ناوێت وەها دیارە
وا ئەڕۆم و بارگەی خەمم لە کۆڵ ئەنێم دوا بڕیارە

لە بیرد دێ هەواڵی تۆ وەکو زامی دڵم وابوو
زامی دڵم بۆ هەواڵی وەکو مافێکی ڕەوابوو

لە بیرد دێ ڕۆژێکی ڕەش ڕێگای من و تۆشی گۆڕی
هەناوی من هێور هێور خەم و داخی لێ ئەچۆڕي

لەوساتەوە وەكو لێزنە، وەکو بارانی بەهارێ
بۆ شیوەنی جیابوونەوە بارانی ئەشکم ئەبارێ

وا ئەڕۆم و ئیتر هەرگیز بانگم نەکەی وەکو جاران
ئیتر ڕیگای خۆم گۆڕیوە ڕزگار ئەبم لە خەم باران

 

Print Friendly, PDF & Email