هانی – شەو
گۆرانی : شەو
ووتنی : هانی
هۆنراوەی : مامۆستا هێمن
ئاوازی : ئەرەش سەلامی
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٩
ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێكه كه‌مێكی تر
كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێكیتر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێركه منی تینوی جگه‌ر سووتاو
به‌چی دیاره كه ده‌یبینم شه‌وێكی تر ژه‌مێكی تر
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ‌په‌رستارم كه پێم وایه
له‌سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن هەڵناگرێ تازه شه‌مێكیتر
گه‌لێكم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكی تر
شه‌وێكی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌كه‌م، ویستت
منی دڵ ناسكی شاعیر بگێڕم ماته‌مێكی تر