دانا غەنی – دیاریی ئەم جارە
شیعر: شێرکۆ بێ کەس
ساڵ : ١٩٨٧
لەسەر ڕێگەی گەڕانەوەم
چی بێ دیاری سەردانەوەم؟!
بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە
چی پەسەندی یادگارە؟!
ئەو گوڵ ئەستێرەی سەرسنگە
لە دوورەوە چاو دائەگرێ
ئەڵێ: چیت کرد کات درەنگە
خاوەنەکەم هەڵم ئەگرێ
ئەو ملوانکەیە پێم ئەڵێ
بۆ گەردنی گەلێ جوانم
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی
دەست و دڵی دڵدارانم