Tipi Mosiqay Mnalan – Chand Shirina Lam

تیپی مۆسیقای مناڵان – چەند شیرینە لام

تیپی مۆسیقای مناڵان
چەند شیرینە لام
هۆنراوە: زێوەر
ئاواز: ڤێردی – ئاواز دانەری ئیتاڵی
لە سەلامی مەلەکی میسریەوە وەرگیراوە
وتن: کۆرس
جێبەجێکردن: ئاراس ئیبراهیم

 

چەند شیرینە لام دار و بەردی وەتەنم
بە فیدای ئەکەم سەر و گیان و بەدەنم

خاکی وەتەنم گشتی زیو و زێڕە
بەردی وەك گەوھەرە، ئاوی چەشنی کەوسەرە

فەرزە بۆ وەتەنمان جان فیدا کردن
لە ڕێی ئەم خاکەدا بە کۆمەڵ مردن

دەسا کوردینە بەسیە ئەم حاڵەتە
بۆ بەرزێتی قەومی کورد، ئەمڕۆ ڕۆژی ھیممەتە

 

Print Friendly, PDF & Email