Alla Omar – Ewaraya

ئاڵا عومەر – ئێواره‌ی پایز

شیعر : ژه‌نه‌ڕاڵی پایز

ئێواره‌یه‌ و گڤه‌ی (با) دێ
هه‌ور ئاسمانی گرتووه‌
ئێواره‌یه‌ و داری پایز
ئاهه‌نگی مردن ئه‌گێڕێ
گه‌ڵا…. سه‌رچۆپیی گرتووه‌

ئێواره‌یه‌ و تاوێکی تر
گۆڕه‌که‌ی ئه‌گرمه‌ باوه‌ش
لێی ئه‌پرسم.. ئاخۆ شه‌وان سه‌رمای نابێ؟..
ئاخۆ سڵ ناکا له‌ گرمه‌ی هه‌ور و له‌ لوره‌ی باڕه‌ش؟

 

 

Print Friendly, PDF & Email