Dana Chaw Shin / Tipi Mosiqay Krmanj – Slemani

تیپی مۆسیقای کرمانج

دانا چاوشین / تیپی مۆسیقای کرمانج – سلیمانی

تۆی بەهەشتی رەنگینم ئەی شاری سلیمانی
هەموو بۆت دەڵێن بە دڵ ئاوازی کامەرانی

شنەی شەماڵ بە نەرمی بە گشت لاو شەقامانی
لەگەڵ ئاسۆ و تیشکی خۆر وەك بەهەشتە بە بەیانی
لەگەڵ ئاسۆ و تیشکی خۆر وەك بەهەشتە بە بەیانی

بە بەهار مانگە شەوی ئەستێرەکانی ئاسمان
جوانترین تابلۆی ئەفسوون لە ئەندێشەی گشت جیهان

منیش ئاواتەخوازم ئەی خۆشەویستی رەنگین
هەمیشە شادی و بەهار هەرگیز نەبن دڵ غەمگین

تۆی بەهەشتی رەنگینم ئەی شاری سلیمانی
هەموو بۆت دەڵێن بە دڵ ئاوازی کامەرانی

 

Print Friendly, PDF & Email