Nariman Baban – Rega

Nariman Baban

نەریمان بابان – ڕێگا

ووتنی: نەریمان بابان
ئاواز و هۆنراوەی: نەریمان بابان

سەیری خۆت کە تەماشا کە!
لە دوای من چیت بەدەست هێنا؟
ئەو کەسەی تۆ شەڕت بۆ کرد
خۆت پێم بڵێ ئەوەی هێنا؟

ڕۆژێك دێت بیرم ئەکەی
بە تەنیا یادم ئەکەی
بیرم ئەکەی، یادم ئەکەی
بیرم ئەکەی، یادم ئەکەی

خۆ لە بیرتە، بیرت ماوە
شەپۆلی خەم چی پێ کردی
لە لوتکەی پڕ بێ هیوایی
زامەکانم سارێژ کردی
ئەموت ئیتر شەوەکانت
لە گەڵ تۆدا چراخانە
نەمزانی رۆژێك دا دێت
لای تۆ ئەبم بە بێگانە

ڕۆژێك دێت بیرم ئەکەی
بە تەنیا یادم ئەکەی
بیرم ئەکەی، یادم ئەکەی
بیرم ئەکەی، یادم ئەکەی

وادەزانی دەستی ڕۆژگار
هەر لە گەڵ من بێ وەفایە
چاوەڕی چیت لە ئەو ئەکرد
کە دەزانی بۆ تۆش وایە
لە ئاوێنەی ژورەکەتدا
سەیری خۆت کە چۆن ڕوخاوی
ئەوی ویستت بە جێ ی هێشیتی
تۆ پێ ناگەی هەتا ماوی

ڕۆژێك دێت بیرم ئەکەی
بە تەنیا یادم ئەکەی
بیرم ئەکەی، یادم ئەکەی
بیرم ئەکەی، یادم ئەکەی

Print Friendly, PDF & Email