Najmadin Xulami – Xaribitan Akam Yaran

نەجمەدین غوڵامی – غەریبیتان ئەکەم یاران

هەر هەمووتان لە بیرمدان، خاکە لێوان گوڵن بۆ من
هەر هەمووتان هاژەی خوێنن یەکە یەکە دڵن بۆ من
هەر هەمووتان هاژەی خوێنن یەکە یەکە گوڵن بۆ من
بە قەد پەلك و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاك و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

سپێدە زوو، ئێوارە دێی دەڕوانێ لە گەڕانەوەم
بە لێوی وەك خوێن و شەکر دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم
بە لێوی وەك خوێن و شەکر دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم
بە قەد پەلك و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاك و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

کە هاتمەوە لە من باغچەی پڕ باڵندەی شێعر و جوانیا
لە ئێوەیشا، ئەزیزانم، سێبەرێ لە تاسەو جوانیا
لە ئێوەیشا، ئەزیزانم، سێبەرێ لە تاسەو جوانیا
بە قەد پەلك و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاك و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

کە هاتمەوە بە مێخەك و بۆنی وڵات بۆنخۆشم کەن
وەک تازەیار، ئۆخەی یاران، بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن
وەک تازەیار، ئۆخەی یاران، بە ئەوینتان سەرخۆشم کەن
بە قەد پەلك و گەڵای داران غەریبیتان ئەکەم یاران
بە قەد خاك و کووچەی شاران غەریبیتان ئەکەم یاران

Print Friendly, PDF & Email