حەسەن گەرمیانی – سەوزەڵێ خانم
سەوزەڵی خانم سەوزەڵێ و دڵم
سەوزەڵی خانم سەوزەڵێ و دڵم
ساتوخوا بمگەرێ و میەڵە بمرم
ساتوخوا بمگەرێ و میەڵە بمرم
سەوزەڵی خانم تۆم بە یار زانی
سەوزەڵی خانم تۆم بە یار زانی
تووشی داوت بووم نابێ نەیزانی
تووشی داوت بووم نابێ نەیزانی
دەشتەکەی گەرمیان کاکی بە کاکی
هەردەکەی گەرمیان کاکی بە کاکی
چونکە تۆی لێ بووی ئاوا بێ خاکی
چونکە تۆی لێ بووی ئاوا بێ خاکی
سەوزەلێ و سەوزەلێ، سەوزەلێ و سەوزەلێ،
سەوزەلێ خانم بیرت بێتەوە
سەوزەلێ خانم بیرت بێتەوە
باخەوانت بووم تا گەشایتەوە
باخەوانت بووم تا گەشایتەوە
ئەترسم بمرم نەگەم وە موراد
ئەترسم بمرم نەگەم بە موراد
هەروەك مەم وزین شیرین بۆ فەرهاد
هەروەك مەم وزین شیرین بۆ فەرهاد
سەوزەلێ و سەوزەلێ، سەوزەلێ و سەوزەلێ،
سەوزەلێ خانم لە تۆ بێزار نیم
سەوزەلێ خانم لە تۆ بێزار نیم
خۆت مەڕەنجێنە من تاوان بار نیم
خۆت مەڕەنجێنە من تاوان بار نیم
ئەترسم بمرم بە تاسەتەوە
ئەترسم بمرم بە تاسەتەوە
سەرنەنێم وەلای هەناسەتەوە
دەم نەنێم وەلای هەناسەتەوە
سەوزەلێ و سەوزەلێ، سەوزەلێ و سەوزەلێ،
سەوزەلی خانم تۆ گوڵی باخی
سەوزەلی خانم تۆ گوڵی باخی
نەمزانی بۆ من هەر ئاخ و داخی
نەمزانی بۆ من هەر ئاخ و داخی