شێرزاد عبدالرحمان – لیمۆ هەی لیمۆ
لیمۆ هەی لیمۆ، لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە حەیاتم
بۆ شەو دەست بازی
لیمۆ هەی لیمۆ، لیمۆی شیرازی
سەرپەنجەت نەرمە لیمۆ گیان
بۆ شەو دەست بازی
هەناسەی ساردم، کێو لە بن دێنێ
هەناسەی ساردم، کێو لە بن دێنێ
ئاخۆ خواکەی من لیمۆ گیان
چیت بەسەر دێنێ!
ئاخۆ خواکەی من کەژاڵ گیان
چیت بەسەر دێنێ!
ئاوا من دەڕۆم، خۆم و دڵەکەم
ئاوا من دەڕۆم، خۆم و دڵەکەم
ئامانەتت بێت لیمۆ گیان
خۆنچەی دڵەکەم
ئامانەتت بێت کەژاڵ گیان
خۆنچەی دڵەکەم
بە ماچ و دوو ماچ، هیچت لێ نایەت
بە ماچ و دوو ماچ، هیچت لێ نایەت
گریم نانێك بو لیمۆ گیان دات بە داێی
گریم نانێك بو کەژاڵ گیان دات بە داێی
هێندەی سەبرم کرد سەبرم لێ بڕا
هێندەی سەبرم کرد سەبرم لێ بڕا
سەبری ئەیوب بوو لیمۆ گیان
پەردەی دڵ دڕا
سەبری ئەیوب بوو کەژاڵ گیان
پەردەی دڵ دڕا
هەموو ئەو ڕێیە، دەچێنم بە گڵ
هەموو ئەو ڕێیە، دەچێنم بە گڵ
نەوەك یاری من لیمۆ گیان
خەم بگرێت بە دڵ
نەوەك یاری من کەژاڵ گیان
خەم بگرێت بە دڵ