Hama Jaza – Saqi Wa Badawa

hama jaza

حەمە جەزا – ساقی وابادەوە

نا مه‌چۆ ، جوانێ مه‌چۆ ، واوه‌ مه‌چۆ !
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مه‌خۆ !
ئه‌و هه‌وه‌سبازانه‌ جێی متمانه‌ نین
هه‌ر ده‌زانن گوڵ چنین و به‌ی ڕنین
واوەرە دەی واوەرە نزیك بە لێم
بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵێم

جا کە سەر خۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆز
نابێ نابێ قەت ناڵەی جودای بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!
لێم گەڕێ بە دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانی یە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانی بە!

شیوەنی من شیوەنی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!
با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر
پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نیە!
دەردی دوری،،دەردی دوری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبوری کوشتمی!

یادی یاران و وڵاتم، ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرارو خواردن و خەو
خەم ڕەوێنێك لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی! ئەدی؟!

ئەی رۆڵە خەم رەوێنێکی لێرە ناکەم بە دی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبم ساقی ئەدی
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
روو لە ھەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونەلانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی

 

ئەم شیعرە بە ناوی (ناڵەی جودایی)یەوەیە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.