حەسەن زیرەك – نەسیحەت بێت بۆ دڵداری
نەسیحەت بێت بۆ دڵداری عاشق نەبن بە دڵداری
چونکی عاشق دڵی خوێنە خۆی دەکوژێ لە ناچاری
عاشقان پاك دڵیان بریانە بۆیە وێڵ و سەرگەردانە
ڕەنگیان زەردو پەرێشانە عاشق بەو باڵای چاو جوانە
ڕەنگیان زەردو پەرێشانە بۆیە عاشق بە چاو جوانە
عاشقان دێن لە دوور دیارن ڕەنگیان زەردو لێو بەبارن
مەنعیان مەکەن گرفتارن عاشق بە باڵای چاوکارن
مەنعیان مەکەن گرفتارن عاشق بۆیە سەر پاکیان بیمارن
عاشقان پاك دڵیان ناسکە مەعشوقەیان وەك ئاسکە
دەپەرێ ئەو باسکەو باسکە ئەمرۆ بۆیە خۆی دەهاسکە
دەپەرێ ئەو باسکەو باسکە بۆیە یارەکەی دەهاسکە
التعليقات مغلقة.