دیاری قەرەداغی – سەراب
هۆنراوە: نەورۆز عەباس سعید
بەرهەمی ساڵی ١٩٩٤
ئەی تاقانە جێماوەکەی ماڵی دڵم
من شەوانە مۆمی سۆزم ئەسوتێنم
نییە ئەمشەو خەمڕەوێنێ ساتێ بە سۆز
دامرێنێ خەم و پەژارەی دێرینم
هەنگی لێوم لە نێو باخی ڕازەکانتا
بە ئاکامی دڵ هەڵاڵەی سەر گۆنات بژێ
وەرە پێشێ لەسەر پەردەی چاوەکانما
نیگام وێنەی پڕ ئەفسوونی چاوت بکێشێ
ئەشکم ئەپێوم لە نێو خەمی چاوەکانتا
ئەشكی من نەهامەتییە دەرد و بەڵای بێ پرسە
دڵێ نییە لەم هەوارە وێرانەیە
جگە لە تۆ بۆ ئارامگەی دڵی بەرم
لە نێو تەکێی زکری مەرگی عەشقی تۆیا
ڕۆحێ نییە داوای مەرگم بۆ خوا بەرێ
التعليقات مغلقة.