حسێن عەلی – باڵا گەردانی چاوت بم
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێك عیسا دەمێك لوقمان، دەمێك سەفاکی خوێن ڕێژە
بە ئەوەڵ تیری دەلەرزیم کە من غافڵ بووم نەمزانی
کەمن ئێستا کەهۆشیارم سا دەنکێ تر بهاوێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، ئەڵێی نەزمی گەلاوێژە
دەمێك عیسا دەمێك لوقمان، دەمێك سەفاکی خوێن ڕێژە
لەبەر ئێش و برینی دڵ دەکەم گریانی بێ حاصل
بەشێتم ناو دەبا خەڵکی، زەمانێ تێم ئەڵێن گێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێك عیسا دەمێك لوقمان، دەمێك سەفاکی خوێن ڕێژە
لەقەد گوڵ باڵای عەرعەرت، هەمێشە باڕوتا دەڕژێ
وەرە گیانە بەسەر دیدەم شینکە بەر ئاوە بینێژە
التعليقات مغلقة.