‌Hamid Banay – Dagirkary Dl Pr La Qin

حەمید بانەیی – داگیرکەری دڵ پڕ لە قین

شیعر: براهیم ئەحمەد
ئاواز: شاناز برایم ئەحمەد
ساڵ: ٢٠٠٣

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هـەر کورد ئەبین

لە پێش ئاگر پەرستی دا
لە پێش موسـوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین

نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك من هەر خۆم. مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم

نە نەنگی یە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و هەر کورد ئەبین

گەلان هەموو برای منن
هەر زۆردارانم دوژمنن
داوای وڵاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل و خاکەکەم
هەتا ماوم خەبات ئەکەم

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین
یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین
ناتوانی واکەی کورد نەبین


هەر کورد بوین و هـەر کورد ئەبین
نیازی خەباتمان شەڕ نیە
دەست خستنەوەی ئازادیە
بەڵام کە نرخی ئازادی
مردن بێ، ئەمرین لە پێناوی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.