Kallpa / Tipi Mosiqay Srood – Hilakm Ba Dasti To

Kallpa

كڵپە / تیپی مۆسیقای سروود – هیڵاکم بە دەستی تۆ

هیلاکم بە دەستی تۆ من زۆر هیلاکم
گەرچی بێ تۆ لە دونیا من تەنیاو تاکم
هیلاکم بە دەستی تۆ من زۆر هیلاکم

بڕیارمە دوا بڕیار ماڵ ئاوایی بکەم
گەرچی ئەم بڕێارەم بۆیە من هیلاکم
بڕیارمە دوا بڕیار ماڵ ئاوایی بکەم
گەرچی ئەم بڕێارەم بۆیە من هیلاکم

ئەی خاکی بێ بەزەیی، یارم لە باوەشم بوو
ئەی خاکی بێ بەزەیی، یارم لە باوەشم بوو
کەچیت خستە باوەشت بێ ئەو ژینم لە کیس چوو
کەچیت خستە باوەشت بێ ئەو ژینم لە کیس چوو

تا تۆم نەناسی نەمزانی خەفەت چیە!
خۆشی دونیاش بەبێ تۆ لام بڵێی نیە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.