تیپی مۆسیقای سروود – یار
شیعر: گـــــۆران
یار ، یار ، شیرین لەنجەو لار
یار ، یار ، ناسکۆڵەی نازدار
چاوم ڕوا
سەبرم سوا
هێزم لی بڕا
هەر نەهاتی،دەرنەکەوتی
بۆچی توخوا؟
نیگام تینووی تەماشات
دادووراوی سە ڕێگاتە
ئاونگ وەك گیا تەڕی کردم
هەر نەهاتی…ئەوا مردم
گوێم عەزرەتی ترپەی پێتە
هەمیشە چــــــــــاوم ڕێتە
چاوەڕوانم،پەرێشانم،پەرۆشە گیانم
سا بمگەرێ،سا بمگەرێ هێزی ژیانم
نیگام تینووی تەماشات
دادووراوی سە ڕێگاتە
ئاونگ وەك گیا تەڕی کردم
هەر نەهاتی…ئەوا مردم
یار ، یار ، شیرین لەنجەو لار
یار ، یار ، ناسکۆڵەی نازدار
چاوم ڕوا
سەبرم سوا
هێزم لی بڕا
هەر نەهاتی،دەرنەکەوتی
بۆچی توخوا؟
التعليقات مغلقة.