صلاح داوده – ڕاوەستاوە لەو بانە
راوەستاوە لەو بانە، للە دەستی لەو کەمەر دانا
دەستی لەو کەمەر دانا، ئەڵێی کچە سوڵتانە
تەشی دەرست بە ڕانی، باریکەیە یاخاوکانی
عەمرەکەم، چاوەکەم، تەکبیرە بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی، وەی ماچێ سەر گۆنای ئەکەم
دیارە سلیمانی خۆشە للە، چاوەم قەسرو دوکانی
ئەوا لە گەڵ سەرچنار، چاوەکەم عەسرو بەیانی
دیارە سلیمانی خۆشە ، چاوەم قەسرو دوکانی
ئەوا لە گەڵ سەرچنار، گیانەکەم عەسرو بەیانی
عەمرەکەم، چاوەکەم، تەکبیر بێ بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی، وەی گولەی دەرمان خواردەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی، لەو بەندەت رزگار ئەکەم
بەجوانە چاوی کاڵی، ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
بەجوانە چاوی کاڵی، ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
هەرچەن چاوێك هەڵدێنێ، دڵی هەژار ئەستێنی
هەرچەن چاوێك هەڵدێنێ، دڵی هەژار ئەستێنی
عەمرەکەم، چاوەکەم، تەکبیر بێ بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی، وەی گولەی دەرمان خواردەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی للە، ماچێك سەرگۆنات ئەکەم
ئەرێ ماڵی باوکەکەت، گیانەکەم وا لەوپەڕ دێوە
ئەوە خۆ منیش کاروان چیم، چاو جوان پاڵم دا پێوە
ئەرێ ماڵی باوکەکەت،وللە وا لەوپەڕ دێوە
ئەوە خۆ منیش کاروان چیم جوان ژن پاڵم دا پێوە
هەرچەن چاوێك هەڵدێنێ، دڵی هەژار ئەستێنی
عەمرەکەم، چاوەکەم، تەکبیر بێ بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی، وەی گولەی دەرمان خواردەکەم
ئەگەر بۆ خۆت ڕازی بی ئاخ، ماچێك سەرگۆنات ئەکەم
التعليقات مغلقة.