کەمال محەمەد / تیپی مۆسیقای سروود – شیرینێ
ساڵ : ١٩٨٦
لە داخی تۆ شیرینێ، کەوتمە داوت شیرینێ
باڵا بەرزەی لەش بەفرینێ
لێم زیزمەبە وەرە لام، بێ تۆ زوخاوە دنیام
ئەی رومەت گوڵی چاو شینێ
ئاخ شیرینێ شیرینێ زامم چەن گرانە
لە دوری تۆیە دڵ و جەرگم پەرێشانە
هەزار خۆزگەم بەو کاتەی، لەگەڵ تۆبووم شیرینێ
باڵا بەرزەی لەش بەفرینێ
دۆزەخ لای من بەهەشتە، لەگەل تۆ بم شیرینێ
ئەی رومەت گوڵی چاو شینێ
ئاخ شیرینێ شیرینێ زامم چەن گرانە
لە دوری تۆیە دڵ و جەرگم پەرێشانە
چاوەروانم شیرینێ، کە ببینم شیرینێ
باڵا بەرزەی لەش بەفرینێ
سارێژ بێ زاموو برینم، نەمێنی ئاهو گرینم
ئەی روومەت گوڵی چاو شینێ
ئاخ شیرینێ شیرینێ زامم چەن گرانە
لە دوری تۆیە دڵ و جەرگم پەرێشانە
التعليقات مغلقة.